سەرۆک کۆماری عێراق: پێویستە جەنگی ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت و دەست بە دانوستان بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، پێویستە جەنگ لە ئۆکرانیا کۆتایی پێبێت و گرنگە دەست بە دانوستان بکرێت لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د.لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا د.لەتیف ڕەشید جەختی لە گرنگی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا کردووەتەوە و باسی لە گرنگی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

هاوکات، ئاماژەی بە گرنگی پەنابردنەبەر چارەسەری دیپلۆماسی کردووە بۆ ئەم قەیرانە، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ڕوسیا و ئۆکرانیا و تەواوی ناوچەکە.

نزیکەی ساڵێکە ڕوسیا لە ئۆکرانیا دەستی بە جەنگ کردووە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، هاوکات، تا ئێستا چەندین ناوچەی ئۆکرانیا داگیرکردووە و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیش دەکات لەحاڵەتێکدا گەر وڵاتانی ڕۆژئاوا زیادەڕەوی بکەن لە یارمەتیدانی ئۆکرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا