ڕۆژانە پێویستە چەند کوپ قاوە زیاتر نەخورێتەوە؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشییەکانی هەناوی و خۆراک یلینا تێکومیرۆڤا ڕێنمایی دەخاتەڕوو دەربارەی ڕێژەی خواردنەوەی قاوە لە ڕۆژێکدا بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی.

پزیشکەکە لە لێدوانێکیدا بۆ Life.ru، باس لەوەدەکات قاوە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە زیان بە تەندروستی ناگەیەنێت، ڕوونیکردەوە ڕۆژانە لە 400 میلیگرام زیاتر نابێت بخورێتەوە کە بەنزیکەیی دەکاتە چوار کوپ قاوە.

Weight Loss Supplements: Do They Work? - Facty Health

جەختی لەوەشکردەوە ئەم ڕێسایە ئەو کەسانەی ناگرێتەوە کە هەستیارییان بە کافایین هەیە، چونکە کاتێک ئەو کەسانە خواردنەوەکانی دەوڵەمەند بە کافایین دەخۆنەوە تووشی تێکچوونی لە لێدانی دڵ و بێخەوی دەبن، بۆیە پێویستە زۆر بە دەگمەن قاوە بخۆنەوە یان بەهیچ شێوەیەک نەیخۆنەوە، بەپێی ماڵپەڕی”ئەزڤیستیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا