پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی تاڕادەیەک دابەزی و لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 163 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق، بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەشێک لە دەروازە سنورییەکانی ئێران و چەند خاڵێکی پشکنینی پارێزگای دیالە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەست بە هەڵمەتی پشکنین و بەدواداچوون بۆ قاچغچییانی دراو کرا، کە دەوترێت بەهۆی بردنە دەرەوەی دۆلار بەشێوەی نایاسایی بۆ ئێران، ئەم دۆخە ئابوورییە بەرۆکی عێراقی گرتووە.