بافڵ جەلال تاڵەبانی و عومەری سەید عەلی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کردو لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسانی بزوتنەوەکە لەبارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵای حزبەکەی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی عومەر سەید عەلی رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا شاندی گۆڕان و یەکێتی، گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی، بەم نزیکانە شاندی باڵای یەکێتی و پارتی، لەسەر ئاستی باڵا سەبارەت بە ناکۆکیەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا