لەسەر رێگری لە ئاڵای كوردستان نامەیەك ئاراستەی پارێزگاری بەسرە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نامەیەك ئاراستەی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە دەكات و داوا دەكات كە لێكۆلینەوە بكەن لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لە یاریگای بەسڕە لەلایەن دوو كەسەوە ئاڵای كورستان لە گەنجێكی كورد وەردەگرن و ناهێڵن هەڵیبكات.

كاروان یاروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەو نامەدا كە ئاراستەی پارێزگاری بەسرەی كردووە دەڵێت: ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی كورد بۆ هاندانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ڕوویان لە بەسرە كرد و لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستانیش خەڵك ئاهەنگیان بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق گێڕا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، بەڵام گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە كە تیایدا دوو كەس وا پێدەچن كارمەندی ئەمنی بن ئاڵای كوردستان لە هاندەرێكی گەنج دەبەن و ڕێگری دەكەن لە هەڵكردنی.

باسی لەوەشكرد، بەپێی دەستوور، هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی ئاڵای هەبێت و لە هەموو شوێنێك هەڵیبكات. ئەم ئاڵاش دەیان هەزار شەهید و قوربانی بۆ دراوەو ساڵەها خەباتی ڕەوا بۆ پاراستنی دەكرێ.

جەختیش دەكاتەوە، بۆیە داواتان لێدەكەین بەدواداچوون بكەن و ڕێوشوێن بگرنەبەر بۆ پاراستنی دەستور و خۆشەویستی بەسرە لای هاوڵاتیانی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا