پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای هواوی مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.
هواوی مەیت 50 ئاڕ ئێس کێشەکەی 232 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2616/1212 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس فۆڕ جی وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی هارمۆنی ئۆ ئێس کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+48+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، خێرای پاترییەکەی 4700 میلی ئەمپێرە.