پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی شەممە، بەرپرسانی هەرێمی تێبت-ی چین رایانگەیاند، لەسەر رێگای نێوان گوندی بێی لە ناوچەی ماینلینگ و تونێلی دوكسۆنگ-لا لە ناوچەی مێدۆگ، بەهۆی داڕمانی بەفرەوە 30 كەس گیانیان لەدەستداوەو پێنج كەسی دیكەش برینداربون، هاوكات تیمەكانی بەرگری شارستانی هەرێمەكەش توانیان 53 كەس رزگار بكەن.
بەرپرسانی هەرێمی تێبت-ی چین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، لە شاری ناێنگچی لە باشوری هەرێمەكەیان بەهۆی گۆڕانی لەناكاوی كەشوهەواوە دەیان كەس بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكەش ژیانیان كەوتە مەترسییەوە.
رووداوەكە بەشێوەیەك بووە كە لەسەر رێگایەكی سەرەكی نێوان هەردوو شاری ماینلینگ و نینگجی بەفری سەرچیاكە هەرەسی هێناوە و بووەتە هۆی ئاستەنگ و پەكخستنی هاتووچۆ .