پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای چەند مانگێك لە وەستانی، جارێكی تر شەڕ لە ناوچەی زاپۆریژیا دەستیپێكردەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەكانیان هێرشیانكردووەتە سەر ناوچەی زاپۆریژیا و بەهۆی هێرشەكەوە چەندین شوێنی ستراتیژیان كۆنترۆڵكردووە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا باسی لەوەشكرد، بەهۆی هێرشە سەربازییەكانی یەكەی سەربازی رۆژهەڵاتی روسی 30 چەكداری ئۆكرانیایان كوشتووە و ژمارەیەك زرێپۆش و تۆپهاوێژی هێزەكانی ئۆكرانیایان تێكشكاندووە.
پێشتر سوپای رووسیا توانی باشووری هەرێمی زاپۆریژیا كۆنترۆڵ بكات و تا ئێستاش ئەو بەشە لەژێر كۆنترۆڵی ماوەتەوە، هەرێمی زاپۆریژیا بەشێك بوو لەو چوار هەرێمەی ئۆكرانیا كە ریفراندۆمی تێداكرا و بە مۆسكۆوە لكێندرا.
زاپۆریژیا گەورەترین وێستگە ئەتۆمیی ئۆكرانیا و ئەوروپایە، وزە بە چوار ملیۆن ماڵ لە ئۆكرانیا دەدات.