نێچیرڤان بارزانی: دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بە کردەوە فیدراڵی بێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەبێ مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و بە کردەوە سیستەمی بەڕێوەبردنی عێراق، فیدرالی بێت.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا راگەیاند” ئەم دەستوورە گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتيی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە، نابێ بەو شێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پرۆسەی سیاسيی عێراق دوور نەبینێت. دەبێ مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و بە کردەوە سیستەمی بەڕێوەبردنی عێراق، فیدرالی بێت، کە ئەمەش بنەمای سەرەکيی دەستوور و سیستەمی سیاسی و ئیداريی عێراقە و گەلی عێراق لە گەورەترین ڕاپرسيى مێژوویدا، دەنگی پێداوە”.
وتیشی، ئێمە لە هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕوانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق، پشتیوانیی خۆمان بۆ سەرۆکوەزیران بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. هيوادارين له‌ ماوه‌يه‌كى نزيكدا به‌نده‌كانى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێن.
سەرۆکى هەرێم پشتگیری بۆ حکومەتەکەى سودانى ڕاگەیاندو جەختیکردەوە، پشتگيرى له‌ سودانى دەکەن کە هەوڵ دەدات دەسەڵاتی مەدەنی و ناوخۆيى بگێڕێتەوە بۆ هەموو پارێزگاکان. هەوڵ دەدات زەمینەی دانوستاندن و ڕێککەوتن بۆ کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی دروست بکات. هەوڵ دەدات خزمەتگوزارییەکان دابین بکات. هەوڵ دەدات هاوسەنگی بگێڕێتەوە بۆ بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی عێراق لە هه‌موو دەزگاکانی دەوڵەتدا، لەوانەش سوپای عێراق.
نێچێرڤان بارزانى دەشڵێت، لە ڕاستیدا، لای ئێمە بەغدا شارێکی خۆشەویستە. کە لە بەغدای پایتەختی فیدراڵيی عێراق، مافی هەرێم و پارێزگاکان ڕەچاو بکرێت، کە دەزگاکانی دەوڵەت ببنە ڕەنگدانەوەیەکی ڕاستەقینەی سیستەمێکی فیدراڵی، کە ماف و خزمەتگوزارییەکان بە ئاستێکی بەرز بۆ هەموو هاووڵاتیيانی عێراق دابین بکرێن، بەغدا زۆر بەهێز دەبێت. ئەوکات بەغدا دەبێتە پارێزەری هەموو هەرێم و پارێزگاکانی عێراق. هەموومان پێکەوە دەتوانین بەهێز بین و بە تەواوی پێگەی عێراق بەهێز بکەینەوە.
ناوبراو روونیکردەوە، لە ناخۆشترین بارودۆخی عێراقدا، هەموو عێراقییەکان شانازییان بە ئارامی و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانەوە دەکرد، چونکە هیوای گەڕانەوەی ئارامی و پێشکەوتن بوو بۆ هەموو وڵات، وەک بەشێک له‌ عێراق.
لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوە، ئێستا بۆنە و کاتێکی زۆر گونجاوە کە هەریەکەمان لای خۆیەوە بڕیار بدات. ده‌رفه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ پێگه‌ى به‌هێز و شايانى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ هه‌يه‌ كه‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زياتر ده‌رگاكانى جيهان به‌سه‌ر عێراقدا ده‌كاته‌وه‌.‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا