مانگێکی دیکە دێتە خولگەی زەوییەوە

پۆڵەتیک پرێس

توێژەرانی بواری گەردوونناسی جەختیان لەوەکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ مانگێکی دیکەی بچوک بەدەوری زەویدا بسوڕێتەوە.

پاوڵ چۆداس بەڕێوەبەری ناوەندی ناسا بۆ توێژینەوە لە تەنە نامۆکانی نزیک لە زەوی ئاماژەی بەوەکرد، مانگێکی بچوک کە بە “SO 2020” ناودەهێنرێت، بە مەودای ٢٧ هەزار میل لە زەوی نزیک دەبێتەوە.

دەشڵێت: ئەو مانگە بچوکە بۆماوەی ساڵێک لە خولگەی زەویدا دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا دیار نییە ئایا ئەو مانگەی دێتە خولگەی زەوییەوە تەنۆچکەی گەردوونییە یاخود پاشماوەی بۆشایی ئاسمانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا