ئەم خواردنانە بە گەدەی بەتاڵ زیانی تەندروستیان لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک هۆشیاری دەدەن بە دوورکەوتنەوە لە چوار خواردن لەگەڵ دەستپێکی ڕۆژدا بەتایبەتی بەگەدەی بەتاڵ، چونکە ئەم خواردنە بەسوودانە بەگەدەی بەتاڵ دەبنە هۆی زیان، جەختیان لەوەشکردووە باشترین ڕێگا بۆ دەستپێکردنی ڕۆژ و تەندروستییەکی باش خواردنەوەی ئاوە.

ئەم خواردنانە بە گەدەی بەتاڵ زیانی تەندروستیان لێدەکەوێتەوە:

-میوەکان
بەشێوەیەکی گشتی خواردنی میوەکان بەگەدەی بەتاڵ بژاردەیەکی زۆر باشە، بەڵام مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و جەوافە ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن و ئەگەری توشبوون بە هەوکردن و برینی گەدە زیاددەکەن.

-ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و ڤیتامینەکانە، بەڵام خواردنی بەگەدەی بەتاڵ لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە.

-سەوزەواتە خاوەکان
پزیشکی تەندروستی گشتی جۆزێف ئەیوب لە لێدوانێکی بۆ “سکای نیوز عەرەبیە”، باسی لەوەدەکات خواردنی سەوزەواتە خاوەکان بەگەدەی بەتاڵ هۆکارن بۆ ئازار و تێکچوونەکانی گەدە.

-بەهاراتەکان
پزیشک ئەیوب هۆشیاری دەدات دەربارەی دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی بەهاراتیان تێدایە لە ژەمی بەیانیاندا، چونکە دەبنە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس و دروستبوونی کێشەکانی گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا