شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت باشتر وایە لەم کاتەدا گەشت نەکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت لە سبەینێوە شەپۆلێکی چڕی تەم ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی عەلی جابر زیاد، شارەزای بواری کەشناسی، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سبەی شەممەوە شەپۆلێکی چڕی تەم ڕوو لە پارێزگا و ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات.

دەشڵێت، پێویستە شۆفێران ئاگاداری ڕێگاوبانەکان بن و باشتر وایە گەشتەکانی بەیانی دوابخرێن بۆ دوای کاتژمێر 8:00ی بەیانی.

هۆشداریش دەدات، شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەنێویشیاندا بەغدا، بەسڕە، میسان، دیالە بەرەو سامەرا و کەربەلا و ڕۆژهەڵاتی رومادی زۆرترین کاریگەری ئەم شەپۆلەیان بەردەکەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا