عەلی باپیر: هاوڵاتییانی هه‌رێم له‌ دۆخێكی خراپدان و بە پلەى یەکەمیش پارتى لێى بەرپرسە

پۆڵەتیک پرێس:
عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی دەڵێت، لەسەرەتای راپەرین خەڵك نەك ڕۆن ئاردیشی بە كیلۆ دەكڕی ئێستا ئاستی ژیان بەرەو پێش چووە
بەڵام هەموو ئەو نیعمەتانەی خوا پێیداین كەمتر بەكارمان هێنا بۆ بەرژەوەندی گشتی

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، لەم وڵاتەدا بایەخی زۆر کەم بە پەروەردەو خوێندن دەدرێت و لە ٥%ی بودجە بۆ پەروەردە تەرخان دەکرێت، بەڵام وڵاتان لەسەدا ٢٠% زیاتر بۆ پەروەردە تەرخان دەکەن.

 

لە وتارێکدا لە کۆنگرەى مامۆستایانى حزبەکەى عەلی باپیر سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری وتی، ئەگەر بمانەوێ ئەم هەرێمە بەرەو پێشەوە بەرین و لەم دۆخە چەقبەستووەى دەربێنین و لە دۆخێکى خراپدا دەژین دەبێت لە پەروەردەوە دەست پێ بکەین.

 

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر دۆخی خەڵک لەبواری پەروەردە بەراورد بکرێت لەگەڵ ٣٠ ساڵ لەمەوپێش لەجیاتى بەرەو پێش بچێت بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە، دەشڵێت، هەموو ئەو ڕووداوو خراپەکاریانەى روو دەدەن بەهۆی نەبوونى بێ پەروەردەیی کە مشور لە پەروەردە نەخوراوە کە کاری وەزارەتى پەروەردەو دامەزراوەکانییەتى.

عەلی باپیر دەشڵێت، ئەگەر بمانەوێ دڵسۆزانە ئەم هەرێمە بەرینە قۆناغێکى دیکەو بەرەو پێشی بەرین دەبێت ئاوڕ لەپەروەردە بدەینەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا وا نەبووە، کایەکانى دیکەش هەر بەهەمان شێوەیە.

 

ناوبراو باسی لەوە کرد، حکومڕانى ئەم وڵاتە ئەوەندەى بیر لە بەرژەوەندی خۆیان و کەس و بنەماڵەکانیان دەکەنەوە ئەوەندە بیر لەبەرژەوەندی خەڵک ناکەنەوە، ناکرێت تەنیا حکومڕانانی ئەم هەرێم لە خەمی خۆیاندا بن.

 

بەوتەی عەلی باپیر لەم هەرێمە کەمینەیەک بوونەتە ملیاردێرو ملیۆندێر بە دۆلار لەکاتێکدا کەسانێک هەیە رۆژانە نەوتى دەست ناکەوێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا