لە كاتی ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی عێراق شەش كەس بوونە قوربانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەدوای سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و ئاهەنگگێڕان بەهۆی تەقەی هەڕەمەكییەوە كەسێك كوژرا و پێنج كەسی دیكە بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەدوای سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق و بەدەستهێنانی جامی كەنداوی ٢٥، هاندەرانی عێراق هاتنە سەر شەقام و ئاهەنگیان گێڕا و تەقەیان كرد، لەئەنجامی ئەو تەقەكردنەدا هاوڵاتییەك كوژرا و پێنج كەسێك دیكە بریندار بووون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەپارێزگای زیقار بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی هاندەرانی هەڵبژاردەی عێراقەوە پۆلیسێك كوژرا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەشاری هەولێر لەئەنجامی تەقەكردنی هەڕەمەكی هاندەراندا دوو كەس برینداربوون.

هەروەها لە شاری كفری سەر بەئیدارەی گەرمیان گەنجێگ بەهۆی تەقەی هەرٍەمەكی هاندەرانەوە بریندار بوو لە بەسرەش دوو کەسی دیکە بریندار بوون.

دوێنێ پێنج شەممە پێش بەڕێوەچوونى یاریەکە بەهۆی زۆری ژمارەی هاندەران و دروست بوونی پاڵە پەستۆوە سێ هاندەر گیانی لەدەستدا و ٦٠هاندەری دیكە بریندار بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا