پەرلەمانتارێک مژدەیەکى خۆش دەداتە خوێندکارە سێ یەکەمەکانى هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عێراق ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لەبارەی دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانەوە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوەو رایگەیاند” ئەوانەی لە ساڵێ  دەرچوون و یەکەم، دووەم یان سێیەم بووبن لە حکومەتی هەرێم لەبەر هەر هۆیەک دانەمەزراون، دادەمەزرێن”.

د. بڕیار ڕشید ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جاری سێیەم لەسەر داوای خوێندکاران و بەمەبەستی وەرگرتنی وەڵامی پرسیارکانیان سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵیمان کرد و دامەزراندنی سێ یەکەمەکان لە ساڵی ۲٠٠۳ ەوە دەبێت تاکو ئەمساڵ.

۲٠٠۳ و هەمووساڵەکان بەدواوە ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، ئەوانەی لە ساڵێ  دەرچوون و یەکەم ، دووەم یان سێیەم بووبن لە حکومەتی هەرێم لەبەر هەر هۆیەک دانەمەزراون، دادەمەزرێن.

د. بڕیار رەشید وتیشی، داوامانکردووە و کاردەکەین کە دوای دامەزراندن دەوامی هەر خوێندکارە لە سنوری پارێزگای خۆی بێت، چونکە بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنەکە دابەش دەبن بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا کە ئەمە بۆ خوێندکاران ناگونجێت

پەرلەمانتارەکەى یەکێتى لەپەرلەمانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە ئەو کەسانە لە دیوانی چاودێری دارایی بەڵگەی پێویست ئامادە بکەن کە لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێم دانەمەزراون

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە ئەم دامەزراندنە ساڵانە بەردەوام دەبێت و ئەگەر یەکەم ، دووەم یان سێیەم خوازیار نەبن لە دامەزراندن ئەوە پلەی چوارەم یان دواتر ناچێتە شوێنیان، چونکە ئەم یاسایە تەنها بۆ سێ یەکەمەکانە.

سەبارەت بە خوێندکارانى  خوێندنى باڵاو د. بڕیار رەشید  ئەوەى خستەڕوو، نوسراومان کردووە بە مەبەستی ناردنی کۆتا ژمارەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا، ماستەر) کە دادەمەزرێن

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا