قوباد تاڵەبانی لەبارەى قوربانییەکانى مێردینەوە پەیامێک ئاڕاستەى تورکیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر هێرشە چه‌كداریه‌كه‌ى باكورى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیانى ئێمه‌ بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران”، ده‌شڵێت:”پێویسته‌ توركیا بەزوترینکات ڕاستیه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکرێت”.
قوباد تاڵەبانی لەپەیامەکەیدا رایگەیاندوە، هاوخەمی قوڵیی خۆم بۆ خانەوادەو کەسوکاری ئەو پێنج هاونیشتمانییەی دەڤەری بادینان دەردەبڕم کە شەوی ڕابردوو لەپارێزگای مێردینی تورکیا بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران”.
جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێم داواش لەحکومەتی تورکیا دەکات کە بەزوترین کات ڕاستیی ڕوداوەکه بۆ ڕای گشتیی خەڵکی کوردستان‌و تورکیا ئاشکرابکات‌و تاوانباران دەستگیربکرێن‌و ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێنەوە.

شەوی رابردوو لە هێرشێکدا پێنج هاوڵاتی کە خەڵکی شاری دهۆکی هەرێمی کوردستان بوون لە سنووری پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا کوژران کاتێک ویستوویانە بچنە شارێکى دیکەی باکوری کوردستان.

ئەو پێنج هاوڵاتییە بەوتەى کەسوکارەکەیان بەمەبەستى چارەسەری پزیشکى ڕوویان لە باکوری کوردستان کردوە، بەڵام لەرێگە هێرشیان کراوەتە سەرو کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا