پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە دزییان كردبوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە چالاكییەكداو دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ماتۆڕسكیلێك و بڕێك پارەی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە چالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێن كە دزییان لەدوكانێكی سكرابی ئۆتۆمبێل كردبوو.
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران:
س، ه، ر لەدایكبووی 2005 و أ، أ،ج لەدایكبوی 2022
ی، ج، أ لەدایكبوی 2004، د، س،ب لەدایكبووی 2006، م، م، ع لەدایكبووی 1992
بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.