رزگار حاجی حەمە: پێویستە لایەنە سیاسیەكان كۆدەنگ بن لەسەر هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، وادەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەسەرچووە، پێویستە لایەنە سیاسییەكان كۆدەنگ و هەماهەنگ بن بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند، وادەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەسەرچووە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان كۆدەنگ و هەماهەنگ بن بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت. وتیشی: پێویستە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هاوتەریب بەیەكەوە بكرێت.

رزگار حاجی حەمە، جەختیشی كردەوە، ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەو مەرجەی كە یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەیەكەوە بكرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی چوارشەممە 18_1_2023 بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی هەریەكە لە یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەریی كۆبوونەوە و راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین، پێویستە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە و هاوتەریب كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارا بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا