فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس:

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس تیایدا کوژران و بریندار بوون.

دوانیوڕۆی ئەمرۆ چوار شەممە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی تورکیا لەسەر ڕێگای قامشلۆ – دێرك لە رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس تیایدا کوژران و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ئۆتۆمبێلە هی شەرڤانانی هەسەدە بووەو بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و دوانی دیکەش بریندار بوون، بەڵام تائێستا زانیاری وردو دروست لەبارەى قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.

سوپای تورکیا ماوەیەک هێرشەکانى لەسەر رۆژئاوای کوردستان چڕکردوەتەوەو رۆژانە فڕۆکە جەنگی و درۆنەکانى ئەو وڵاتە هێزەکانى هەسەدەو فەرماندەکانیان دەکاتە ئامانج.

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا