پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ پارێزگاری دیوانیە و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە دەرکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکەی دەستەی دەستپاکی، هۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دژی ئەرکەکانی خۆیان هەندێک کاریان کردووە و لە دۆسیەی گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
هاوکات، دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی بەپشتبەست بە ماددەی 331ی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ ئەو دوو بەرپرسە دەرکردووە.