پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە گۆڕانی ڕێکەوتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کرد.
لەمیانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە گۆڕانی ڕێکەوتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، لە 14ی 5ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
جێی ئاماژەیە پێشتر بڕیاربوو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، بەڵام میدیای تورکی ئێستا باس لەوە دەکەن کە هەڵبژاردن بۆ ڕۆژی 14ی ئایار پێشخراوە.