کرێی خوێندن لەم خوێنداکارانە وەرناگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی سزادراون و درێژە بە پرۆسەی خوێندنیان دەدەن، کرێی خوێندنیان لەسەر هەڵدەگیرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوەو ئەوەی راگەیاندوە، ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکانی هەرێمدا دەخوێنن و لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی سزادراون کرێیی خوێندنی تەواوی پرۆسەی خوێندیان لەسەر لادەبرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، نووسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵاتی کراوە، بۆ ئەوەی کرێی خوێندنی ئەو خوێنداکارانەی سزادراون و لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پرۆسەی خوێندن بەڕێدەکەن بە رێژەی ١٠٠٪ هەڵبگیرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا