پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆر لە خەڵک دەستپێکی ڕۆژەکەیان بە خواردنەوەی کوپێک قاوەیە و بەبێ ئەو ناتوانن دەست بە چالاکی ڕۆژانەیان بکەن و سەرنجیان بۆ کارەکانیان باش بێت.
خواردنەوەی کوپێک قاوە بە گەنجینەیەکی تەندروستی دادەنرێت و مەترسی توشبوون بە چەندین نەخۆشی کەمدەکاتەوە وەک شەکرە لەجۆری دوو بەپێی ماڵپەڕی”ریڵ سیمبل”، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی تێدابکرێت چونکە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، بەیانیان خواردنەوەی کوپێک قاوە ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی دەبێت:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەرەکان، شەکرە، شێرپەنجە و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە و یارمەتی چالاکبوون و باشتربوونی سەرنج دەدات.
-وزە بەجەستە دەبەخشێت و یارمەتی سووتانی چەوری دەدات.