پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دێنیس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا و جێگرەکەی لە ڕووداوی تێکشانی هێلیکۆپتەرەکەیاندا گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، لە ڕووداوەکەدا بەلایەنی کەمەوە 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و هێلیکۆپتەرەکە نزیک لە باخچەیەکی ساوایان لە دەرەوەی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا کەوتووەتە خوارەوە.
هاوکات، 22 کەسیش بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بوون کە دە کەسیان منداڵ بوون و تا ئێستاش هۆکاری ڕووداوەکە بەڕوونی نازانرێت چی بووە.