سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی شیری گازۆ

پۆڵەتیک پرێس

گازۆ یەکێکە لەو جۆرانەی چەرەسات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ترشەچەوری، ڕیشاڵ، پڕۆتین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، شیری گازۆش بەهەمان شێوە سوودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

شیری گازۆ بە جێگرەوەیەکی زۆر باشی شیری مانگا دادەنرێت کالۆری و شەکری کەمترە لەشیری مانگا، سوودێکی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی توانای بەرگەگرتنی لاکتۆزیان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بۆ جەستە هەیە بەپێی ماڵپەڕی”healthline”:

-ترشەچەورییەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

-لەچاو شیری مانگا کالۆری کەمە و سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.

معلومات عن حليب الكاجو

-دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامین دی کە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان گرنگن.

-بەپێی توێژینەوەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و دروستبوونی بەردی زراو کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا