های سێنس مۆبایلێکی زیرەک دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای های سێنس مۆبایلێکی زیرەک بەتایبەتمەندی پێشکەتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

های سێنس ڤی60 شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.95 ئینج و دیقەی2460/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی610 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم پی تووی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+5+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5150 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا