ئەمریكا مۆڵەتی هاوردەكردنی وزەی لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەمریكا بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە مۆڵەتی بۆ عێراق درێژكردەوە تاوەكو لە تارانەوە وزە هاوردە بكات.

ماڵپەڕی سكای نیوز لەزاری كاربەدەستانی عێراقییەوە رایگەیاندووە، ئەمریكا بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە رێگەی داوە بە عێراق غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكات.

عێراق تائێستاش بۆ دابینكردنی بەشێك لە وزەی خۆی پشت بە ئێران دەبەستێت، ئەوەش بەهۆی خراپی ژێرخانی وڵاتەكەوە دێت لە بواری كەرتی وزەدا.

ئەمریكا لە كۆتاییەكانی ساڵی 2018دا سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، بەڵام رێگەی دا بە عێراق تاوەكو وزوە ئەو وڵاتە هاوردە بكات.

لەماوەی رابردوشداو كاتێك كازمی بوو بەسەرۆك وەزیران ئەمریكا بۆ ماوەی چوار مانگ مەڵەتی دایە تاوەكو وزە لە ئێرانەوە هاوردە بكات، ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ كابینەكەی كازمی تەماشاكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا