هاتوچۆی هەولێر: هەفتەی داهاتوو کامێراکانی پۆینت تو پۆینت دەخرێنەکار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، وەکو قۆناغی یەکەم، لە هەفتەی داهاتووەوە کامێرای کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر دەخرێتەکار.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی هەولێر، کامێراکە لەسەر شەقامی 120 مەتری لەنێوان شەقامی کەرکوک بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو ساید دەخرێتەکار.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا هاتوچۆی هەولێر دەڵێت:

ئاگاداری شوفێرانی ئازیز دەکەینەوە کە بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی 120 مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن و لە هەموو 120 مەتری خێرایی رێگا پێدراوە بەم جۆرەیە:

یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە 110 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.

هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا ڕێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن. بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا