پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی یونسكۆی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە ساڵی ڕابرودا ٨٦ رۆژنامەنووس لەجیهان كوژراون و زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکان لە وڵاتانى ئەمریكای لاتین و ناوچەی كاریبی كوژراون، دەشڵێن، ساڵی ٢٠٢٢ساڵێکى پڕ مەترسى بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان.
لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەى بەوە کردوە، لە ساڵی ڕابرودا ٨٦ رۆژنامەنووس لەجیهان كوژراون و زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکان لە وڵاتانى ئەمریكای لاتین و ناوچەی كاریبی كوژراون.
رێکخراوەکە ڕوونیشیکردوەتەوە، ساڵى ٢٠٢٢ ساڵێکى پڕ مەترسى بوو بۆ ڕۆژنامەنوسان و بەراورد بە ساڵى ٢٠٢١ لە ٢٠٢٢ دا کوشتنى ڕۆژنامەنوسان زیادیکردووە، چونکە لە ساڵى ٢٠٢١ ژمارەى ڕۆژنامەنوسە کوژراوەکان ٥٥ کەس بووە.