تورکیا داوای ڕادەستکردنی 130 ئەندامی پەکەکە لەسوید دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بۆیە رەزامەند بووە بە ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ بۆ ئەوەى سوید 130 ئەندامی گروپە تیرۆریستییەکانیان ڕادەستبکاتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕەنگە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو سوید ئاڵۆزتربێت، ئەگەربێت‌و دەسەڵاتدارانی ستۆکهۆڵم ئیستفزازەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەناو خاکەکەیدا ڕانەگرن.

وتیشی، سەیرکەن، ئەگەر ئەو تیرۆریستانە (وەک ئاماژەیەک بۆ ئەندامانی پەکەکەو گولەنییەکان) وەرنەگرین کە ئێوە هەتانە، ئەوە ئەندامێتیتان لەناتۆ هەرگیز لەپەڕلەمانی تورکیا تێناپەڕێت.

سەرۆکی تورکیا ئاماژەى بەوەشکردوە، بۆئەوەی ئەو پرسە لەپەڕلەمان تێپەڕێت، دەبێت سەرەتا زیاتر لە 100 تیرۆریست، نزیکەی 130 تیرۆریستمان ڕادەستبکەنەوە.

هاوکات ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند،کات لەبەردەم پەڕلەمانی تورکیادا لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە، بۆ پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدو فینلەندا لەهاوپەیمانی ناتۆ.

کریسترسۆن سەرۆک وەزیرانى سوید هەفتەى رابردوو رایگەیاند، ئەوان ناتووانن هەموو مەرجەکانى تورکیا بۆ ئەندامبوونى وڵاتەکەى لە ناتۆ پەسند بکەن، رۆژێک لەو لێدوانە سەرۆک وەزیرانى سودی پەشیمان بۆوە لە لێدوانەکەی و پابەندبوونى وڵاتەکەى بە جێبەجێکردنى مەرجەکانى تورکیا راگەیاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا