پۆڵەتیک پرێس
بەردەوام پزیشکان هۆشیاری دەدەن دەربارەی مەترسییەکانی خواردنە خێراکان لەسەر تەندروستی کە هۆکارن بۆ قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە خواردنە خێراکان هۆکارێكی سەرەکین بۆ دروستبوونی چەوری جگەر، کە حاڵەتێکە چەوری لەسەر جگەر کۆدەبێتەوە.
توێژینەوەکە دەریخستووە ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە و ڕۆژانە خواردنە خێراکان دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە چەوری جگەر زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر دەیخۆن یان بەهیچ شێوەیەک نایخۆن.
جەختی لەوەشکردۆتەوە ڕۆژانە خواردنی ژەمێک لە خواردنە خێراکان مەترسی توشبوون بە چەوری جگەر زیاددەکات تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی هیچ نەخۆشییەکیشیان نییە، ئەویش دەبێتە هۆی گەشەکردنی کێشە تەندروستییەکانی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.