سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خواردنەوەی چای سەوز بەگەدەی بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێک لە خەڵک ڕۆژەکەیان بەخواردنەوەی چای سەوز دەستپێدەکەن، کە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

خواردنەوەی چای سەوز بەگەدەی بەتاڵ ئەم سوودانە بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت بەپێی ماڵپەڕی”Thehealthsite”:

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە.
-دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی سووتانی چەوری زیادەی جەستە دەدات.
-بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-ڕۆژانە خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی کەمدەکاتەوە.
-کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-توێژینەوەکان سەلماندویانە ڕۆژانە خواردنەوەی چای سەوز بەگەدەی بەتاڵ ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.
-ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکات و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکات.

ما هي فوائد الشاي الاخضر بالنعناع الصحية والطبية | الطبي

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنەوەی بکرێت و ڕۆژانە لە دوو بۆ سێ کوپ زیاتر نابێت بخورێتەوە، بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا