ژمارەی كوژراوانی باڵەخانەكانی شاری دینیپرۆی ئۆكرانیا لە بەرزبوونەوەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

پارێزگاری شاری دینیپرۆ لە ئۆكرانیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە هێرشە موشەكییەكەی دوێنێی روسیا بۆسەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبون كوژران بۆ 40 كەس بەرزبوەوە، زیاتر لە 75 كەسیش برنداربون و ژمارەی بێسەر و شوێنەكانیش نزیكەی 30 كەسن.

ڤاڵێنتین رێزنەچینكۆ پارێزگاری شاری دینیپرۆ لە ئۆكرانیا رایگەیاند، تیمەكانی بەرگری شارستانی لە دوێنێ‌ یەك شەممەوە تا ئێستا، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی لە ژێر داروپەردوی ئەو دو باڵەخانەیەدا ماون كە هێزەكانی روسیا موشەكبارانیانكرد.

ئاشكراشیكرد، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو هێرشەی دوێنێی روسیاوە كوژران، لە 14 كەسەوە بۆ 40 كەس بەرزوبوەتەوە و تا ئێستاش بەشێكی زۆری خەڵكی مەدەنی لەژێر پاشماوەی ئەو دو باڵەخانەیەدا ماون.

ئەمەش لە كاتێكدایە وتەبێژی كۆشكی كرملین رەتی دەكاتەوە سوپای وڵاتەكەی یەكەی نیشتەجێبوونی لە ئۆكرانیا بە ئامانج گرتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا