حاكم قادر: ململانێ سیاسیەكان گەیشتۆتە ئاستی بەكارهێنانی دەستەواژەی ناوچەگەرێتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حاكم قادر ئەندامی ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پێویستە سەرەڕای ھەموو ناكۆكیەكان ھەردوولامان ھەوڵ بدەین خەڵك نەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمانێك كە ململانێكان جگە لە زیان ھیچ سودێكی نەبووە.
‏‎
‏‎حاکم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەکێتی، سەردانی دەزگای تەندروستی پێشمەرگەی كردو ڕایگەیاند، دكتۆرانی شۆڕش لە كۆڵەپشتی شۆڕشەوە تا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ھەمیشە وەك پێشمەرگەو چارەسەركەری بریندارەكان ڕۆڵێكی كاریگەر و دڵسۆزانەیان ھەبووەو ئێمە وەك یەكێتی نیشتیمانی ھەوڵەكانیان بەرز دەنرخێنین.
‏‎ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەداخەوە ململانێ سیاسیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی گەیشتۆتە ئاستی بەكارهێنانی دەستەواژەی ناوچەگەرێتی، هەرچەندە ئەمە فاكتەرێكی نوێ نییە، بەڵام لەم دۆخەی ئێستادا خەریكە هاوشێوەی شەڕەكانی دیكە كاری لەسەر دەكرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی ڕق و كینەی سیاسی و كۆمەڵایەتی.
حاکم قادر دەشڵێت، پێویستە سەرەڕای ھەموو ناكۆكیەكان ھەردوولامان ھەوڵ بدەین خەڵك نەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمانێك كە ململانێكان جگە لە زیان ھیچ سودێكی نەبووە.”
‏‎ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەکێتی جەختیکردەوە كە ئەركی حكومەتی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستیە بایەخی تەواو بە سەرجەم نەخۆشخانە حكومیەكان بدات و لەپای كردنەوەی نەخۆشخانە ئەھلیەكان نەخۆشخانە حكومیەكان فەرامۆش نەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا