سەركردایەتیەكی یەكێتی: سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی حزبیانە كاردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: چەندین بەڵگەی وەك ناشەفافی دارایی و جیاكاری خزمەتگوزاریی و بیركردنەوەی حزبی لە كابینەكەی مەسروور بارزانی و تیمەكەیدا هەیە، كە دەیسەلمێنێت ئەم كابینەیە فەشەلی لە بەرێوەبردن و حوكمڕانی دا هێناوە.

ئاڤێستا محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە ئەقڵیەتی حزبی و تاكڕەوی حكومەت بەڕێوە دەبات، ئەمەش وایكردووە كابینەكەی بە خراپترین كابینە لە مێژووی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستاندا دەستنیشان بكرێت.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتی: سەرۆكی حكومەت و تیمەكەی سەركەوتوو نەبوون لەو ئەمانەتەی سوێندی پێخواردووە بۆ ئەو حكومڕانییەی پێی سپێردرا، هەرچەندە كە لەكۆتایی حكومڕانیەكەیدایە، بەڵام یەكێتی هەر لە سەرەتاوە دانی بەخۆیدا گرت و هەوڵی راستكردنەوەی ئەو رێڕەوە چەوتەی دەدا كە سەرۆكی حكومەت گرتوویەتییە بەر، سەرەنجام دەركەوت تیمی یەكێتی هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەیەوێت ستۆپ بەو تاكڕەوییە بكات.

وتیشی: چەندین بەڵگەی وەك ناشەفافی دارایی و جیاكاری خزمەتگوزاریی و بیركردنەوەی حزبی لە كابینەكەی مەسروور بارزانی دا هەیە، كە دەیسەلمێنێت ئەم كابینەیە فەشەلی هێناوە لە بەڕێوەبردن و بە ئەقڵیەتی حزبی حكومڕانی كراوە، ئەمەش ناڕەزایی خەڵك و لایەنەكانی لێكەوتووەتەوە.

رۆژی یەكشەممە 15_1_2023 سەرۆك و تیمی وەزاری یەكێتی لەكابینەی نۆیەم لە راگەیەنراوێكدا كە وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە، سەبارەت بەم كابینەیەی حكومەت رایگەیاند: بە داخەوە ئەم كابینەیە خراپترین كابینە بووە لە مێژووی حوكمڕانی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا