ئەم خواردنەوانە هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی زانایان لە زانکۆی”کیونگ هی” لە کۆریای باشوور ڕێنمایی دەدەن کە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکاندا لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان بەتایبەتی لە هەرزەکاراندا.

بەپێی توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی”زە سەن” بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژانە دووجار یان زیاتر خواردنەوەی خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکەن و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاددەکەن.

جەختی لەوەشکردۆتەوە دەتوانرێت بەڕێژەی %54 حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە لەڕێگەی سیستمی ژیانی تەندروستەوە کەمبکرێتەوە، هەروەها خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیک، مەگنسیۆم و بەرهەمە شیرەمەنیەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا