سودانی: عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزە بیانییەكانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە پێویستی عێراق دەكاتەوە بە هێزەكانی ئەمەریكا و ناتۆ بۆ لەناوبردنی داعش و رایدەگەیەنێت، حكومەتەكەی دەیەوێت وەك وڵاتانی كەنداو سوود لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا وەربگرێت.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هیچ كاتێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دیارینەكراوە و عێراق پێویستی بە مانەوەی ئەو هێزانەیە بۆ لەناوبردنی یەكجاری داعش.

محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڕەشە و هێرشی چەكدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچەكانی عێراق بەردەوامە، بۆیە هێزە ئەمنییەكانی عێراق تاوەكو ئێستا پێویستیان بە پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزەكانی هاوپەیمانانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا