پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر دۆخی نێوخۆی یەكێتی باس دەكرێت كە ئاڵۆزە بە هیچ جۆرێك شتی وا نییە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەکرد، “من بەرپرسیارێتیم هەیە و لە خۆمەوە قسە ناكەم. ئەوەی دەوترێت دۆخی نێوخۆی یەكێتی ئاڵۆزە بەهیچ جۆرێك وا نییە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە دۆخی ناوخۆی یەکێتی ئاڵۆزە و دەبێت یەکلایی بکرێتەوە.