پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکەیەک بە 72 کەسەوە لە نیپاڵ کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەک بە 72 کەسەوە کە 68یان سەرنشین بوون و چواریشیان تیمی فڕۆکەوانی بوون لە نیپاڵ کەوتە خوارەوە.
لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ناوچەکەدان ئەو ئاگرەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کەوتووەتەوە کۆنترۆڵ دەکەن.