باشترین شەربەتە سروشتییەکان بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە

پۆڵەتیک پرێس

بەهێزبوونی بەرگری جەستە زۆر گرنگە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە توشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی زۆر زیاتر دەبێت.

هەندێک لە شەربەتە سروشتییەکان سوودێکی زۆریان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە و ڕێگریکردن لە پەتا و ئەنفلۆنزای وەرزی زستاندا هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”everydayhealtj”، ئەوانیش:

-شەربەتی سروشتی پڕتەقاڵ و گێزەر
ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات و ئەگەری توشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا کەمدەکاتەوە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئەی و دژەئۆکسانەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.

نصحت به وزارة الصحة المصرية.. 5 فوائد لعصير البرتقال بالجزر | الكونسلتو

-شەربەتی سروشتی تەماتە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، مەگنسیۆم و دژەهەوکردنەکان سوودێکی زۆری بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە.

فوائد عصير الطماطم العديدة - ويب طب

-شەربەتی سروشتی شلیک
بەیەکێک لە باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین سی دادەنرێت، دژەئۆکسانێکی زۆر گرنگە بۆ جەستە و بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بۆیە لەوەرزی زستاندا پێویستە بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێتەوە.

Напиток обои для рабочего стола, картинки и фото

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا