پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، شاندەکە پێکهاتبوو لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و ژمارەیەک لە بەرپرس و فەرماندەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، ئامانج لەم سەردانە لەنزیکەوە بەدواداچوونە بۆ دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.