پۆڵەتیک پرێس
لەوەرزی زستاندا توشبوون بە پەتای وەرزی، ئەنفلۆنزا و کۆکە زۆر زیاتردەبێت، بەهێزبوونی بەرگری جەستە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی هەیە.
هەندێک لە میوە زستانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و ڕێگری لە پەتای وەرزی و کۆکە دەکەن، بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”:
-هەنار
بەیەکێک لە باشترین میوە زستانەکان بۆ ڕێگریکردن لە پەتای وەرزی دادەنرێت، چونکە دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.
-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی، ڕیشاڵ، ترشی فۆلیک و کانزاکانە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا دەکات.
-هەرمێ
دەوڵەمەندە بە مس و پۆتاسیۆم، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە.
-سێو
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان کەمدەکاتەوە.
-مۆز
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆمە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە کە بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستە گرنگە.
-ئەنەناس
دەوڵەمەندە بە کانزا، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە.