ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: پشتگیریی لە چاکسازییەکانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پشتگیریی لە چاکسازییەکانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەین.

ئەمڕۆ هەینی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئۆلاف شۆڵتز ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا توشی قەیرانی کەمی غاز بوون، بۆیە ئەڵمانیا دەیەوێت سەرچاوی دیکە بۆ کڕینی غاز بدۆزێتەوە.

لە کۆنگرەکەدا کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئامادەی بوو، ئۆلاف شۆڵتز وتی، “عێراق ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە چەسپاندنی ئاشتەوایی ناوچەکە”.

لایخۆیەوە سودانی ڕایگەیاند، سود لە ئەزموونەکانی ئەڵمانیا وەردەگرن و سەردانەکەیان بۆ ئەو وڵاتە سەرەتایەک دەبێت بپ دامەزراندنی پەیوەندی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا