دوو فیرقەی سەربازیی هاوبەش لە هەرێمی كوردستان دروستدەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی پێشمەرگە دوو فیرقەی سەربازیی هاوبەش دروستدەكات، كە یەكێكیان لە سلێمانی و ئەوی تریان لە هەولێر دەبێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: بڕیاری دروستكردنی هەردوو فیرقەكە دراوە وەك قۆناغی یەكەم و لەدوای ئەوە دوو فیرقەی تریش دروستدەكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە كار دەكرێت بۆ دروستكردنی ئەو فیرقانە و لە ئێستادا هەردوو فیرقەكە فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوە و ستافیشی بۆ دیاریكراوە.

دروستكردنی ئەوفیرقە سەربازییانە دەچێتە چوارچێوەی ڕێكخستنەوی دامەزراوەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا