د. لەتیف رەشید: پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوردن پتەو و چەسپاون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، رۆژی چوارشەممە لە كۆشكی بەغدا پێشوازیكرد لە ئەحمەد سەفادی سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن و شاندی هاوڕێی.

لە میانەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندیی و هاریكارییەكانی هەردوو وڵات كرا، جەختیانكردەوە لە گرنگیی كاركردن بۆ پەرەپێدان و بەهێزكردنیان بەشێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا بەدیبهێنێت.

سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوردن پتەو و چەسپاون، هەروەها مایەی شانازین و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكەن.

ئاماژەیكرد بە ئامادەیی عێراق بۆ پێشكەشكردنی ئەو هاریكارییەی كە گەلی ئوردن پێویستی پێیەتی و جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هاریكاری لە بوارە جیاوازەكانی سیاسی، ئابووری، پەروەردە و تەندروستی بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەش بەدەستبهێنێت.

سەرۆك كۆمار هەڵوێستی ئوردنی لە پاڵپشتی لە گەلی عێراق بەرز نرخاند و جەختیكردەوە لە پێویستی بەردەوامیی كاركردن و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و سود وەرگرتن لە پەیوەندییەكان لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا بە تایبەت لە بەرامبەر دوژمنی هاوبەش كە تیرۆر و توندڕەوییە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە دۆخی گشتی عێراق و ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسی و ئابوورییەی كە بەخۆوەی بینیوە، كە بەشدارە لە پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت لە وڵاتدا، ئاماژەشیكرد بە توانای عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی جددی و كاریگەر لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.

لای خۆیەوە شاندی پەرلەمانی ئوردن سڵاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی گەیاندە سەرۆك كۆمار، ئاماژەیكرد بە پەرۆشی ئوردن و شای ئوردن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكان و جەختكردنەوەی لەسەر پشتیوانیكردن لە عێراق و گەلەكەی.

هاوكات سەرۆك كۆمار لە رێگەی سەرۆكی پەرلەمانی ئوردن سڵاوی خۆی گەیاندە پادشای ئوردن و هیوای تەندروستی و سەركەوتنی بۆ پادشا و گەلی ئوردن خواست لە پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا