باڵیۆزی عێراق لە ئێران بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی “کەنداوی عەرەبی” بانگهێشت دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی عێراق لە ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەکرێت بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەی “کەنداوی عەرەبی” لەبری “کەنداوی فارسی” لە ڕۆژانی دەستپێکی پاڵەوانێتی جامی کەنداوی 25.

لەوبارەیەوە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، “باڵیۆزى عێراقمان بانگهێشتى وەزارەتى دەرەوە کردووە”.

وتیشی، “ئەو هەنگاوە دواى بەکارهێنانى دەستەواژەی کەنداوی عەرەبی دێت لە برى کەنداوى فارسی لە ڕۆژانی سەرەتای دەستپێکی جامی کەنداو 25”.

جەختی لەوەش کردەوە، “هەستیارى گەلى ئێرانمان لەبارەى بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیە بە باڵیۆزی عێراق ڕاگەیاند.”

جێی ئاماژەیە کەنداوەکەی بەسڕە ناکۆکی عەرەب و فارسەکانی لەسەرە و لەلایەک عەرەبەکان بە کەنداوی عەرەبی ناوی دەهێنن و بەهی خۆیانی دەزانن، لەلایەکی دیکەوە فارسەکان بەهی خۆیانی دەزانن و پێیدەڵێن کەنداوی فارسی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا