لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە قەزای پێنجوێن دژی کەمی کارەبا خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرجەم چین و توێژەکانی قەزای پێنجوێن بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دژی کەمی کارەبای نیشتمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

کەمبوونەوەی کارەبای پێنجوێن لەکاتێکدایە، لە ئێستادا کە وەرزی زستان و سەرمایە و هاوڵاتییانی پێنجوێن تەنها یەک بەرمیل نەوتیان وەرگرتووە، ناچارن بۆ خۆگەرمکردنەوە و جێبەجێکردنی کارەکانیان پەناببەنەبەر کارەبای نیشتمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا