بەپەلە…بڕیاری كۆتایی لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە درا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایدا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەكە ئەوەش دوایی گۆڕانكاری هات لە بڕیارەكە و شێوازی ناردنەكەی .

لە لێدوانێكدا نزار ئامێدی روونیكردەوە، بەپێی بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 400 ملیار دینارەكە بانكی ( تی بی ئای ) رەوانەی دەكات بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق كەفالەتی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە دەنێردرێت بۆ هەرێم تاوەكو ئیقراری بودجەی ساڵی 2023 دەكرێت و بە رەسمی ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی هەرێم لە بودجەدا جێی دەكرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا