پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موراد قەرەیلان فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، “دوژمن دەزانێت کە کەش و هەوا لە گۆڕاندایە، ناتوانێت لە دەوری سەنگەرەکانی بەرخۆدان بمێنێتەوە، بۆیە لەناو ترس و تۆقانێکی گەورەدایە”.
لە نوێترین لێدوانیدا موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد، “ئێمە ساڵێکی گرنگمان بەجێهێشت، بەڕاستی ساڵی 2022 بوو بە ساڵی بەرخۆدانێکی گەورە”.
باسی لەوەشکرد، “سەرەڕای ئەو هەموو دەرفەت و توانا تەکنەلۆژیایەی کە هەیانە، بەکارهێنانی ئەو چەکانە، کە لەلایەن جیهانەوە قەدەغەکراوە، بە هەموو پشتیوانییەکانی پارتیشەوە، دوژمن لە ساڵی 2022دا شکستی هێنا و گورزی قورسی بەرکەوت”.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای تورکیا لە زاپ شکستی هێناوە و ئێستا هەوڵی داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی ئاڤاشین دەدات.