پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندێکی پارت و ڕێکخراوەکانی شەنگال لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا کۆبوونەوە.
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە شاندێکی پارت و ڕێکخراوەکانی شينگال کردووە و گوێی بۆ پێشنیازەکانیان گرتووە.
وتیشی، سەرۆکی پەرلەمان پشتیوانی خۆی بۆ کۆمەڵگای ئێزدی دەربڕیوە و ئاماژەی بەو تاوانە نامرۆڤانەیە کردووە کە داعش بەرامبەر بە ئێزدییەکان ئەنجامیداوە.
لە کۆتاییشدا پەیمانیداوە بۆ دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق هەنگاوی جددی بنێن.